کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێك: گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و حكومەتی عێراق بە باشی بەڕێوەدەچن

.

01:55 PM - 01/12/2019

 وەفدی هەرێمی كوردستان كە لە چەند وەزیر و بەرپرسێكی حكومەت پێكهاتوون بۆ گفتوگۆكردن و ئیمزاكردنی ڕێكەوتنی كۆتایی لەسەر پرسی نەوت و بودجە گەیشتنە شاری بەغدا.
لەو بارەوە شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، لە لێدوانێكدا رایگەیاند گفتوگۆكان لەبارەی پرسی نەوت و بودجە لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بە باشی بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو ئەگەر هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق رێكبكەون بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران تووشی گرفت نابێت و تێدەپەڕێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە