کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ لالیگا بەهێزترین یاریی لەخۆدەگرێت

.

12:54 PM - 01/12/2019

ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 15ی خولی یانەكانی ئیسپانیا بەبەهێزترین و یاری لوتكە كۆتایی دێت و چەند یارییەكیش دەكرێن، سەعات 2ی دوانیوەرۆ یانەی سیڤیلیەی ریزبەندی بە 27 خاڵ لەیاریگای رامۆن سانچێز رووبەڕووی یانەی لیگانیس دەبێتەوە، لیگانیس تاكە یانەی ئەم وەرزە دووچاری زۆرترین شكست بووەتەوەو لەدوا پلەی ریزبەندیە، كە 10 شكستی هەیەو لە سێ یاریی یەكسانبووە، تەنیا یەك سەركەوتنیشی تۆماركردووە، یانەی ئەتڵەتیك بلباو یارییەكی ئەم هەفتەیە لەیاریگای سان مامیس بەرامبەر یانەی گرانادا دەكات، بلباو بارودۆخی باشەو بە 23 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە  بەبەهێزترین و یاری لوتكە كە لەنێوان یانەكانی ئەتڵەتیكۆ مەدریدو بەرشەلۆنە بەرێوەدەچێت كۆتایی بە ركابەرییەكانی هەفتەی 15 دێت و یارییەكەش سەعات 11ی شەو لەیاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ دەستپێدەكات، بەرشەلۆنە هەوڵی سەركەوتن و سێ خاڵی یارییەكە دەدات بۆ ئەوەی بچێتەوە پێشەنگی ریزبەندی كە ئێستا بە 28 خاڵ لەپلەی دووەمیە، بەهەمان شێوە ئەتڵەتیكۆ مەدریدیش بەبردنەوە ئەگەری سەركەوتنی هەیە بۆ پلەی سێیەم كە ئێستا خاوەنی 25 خاڵەو پلەی چوارەمی گرتووە، بۆ ئەو یارییەش میسی ئەستێرەی بەرشەلۆنە ئامادەیە كە تائێستا 38 یاریی بەرامبەر ئەتڵەتیكۆ مەدرید كردووەو توانیویەتی لەو ژمارە یارییەدا 29 گۆڵ تۆماربكات و 7 گۆڵیشی بۆ هاورێ یاریزانەكانی دروستكردووە  لە 10 یاریی نێوانیشیاندا بەرشەلۆنە باڵادەستەو توانیویەتی پێنج رووبەڕووبوونەوە لەبەرژوەندی خۆی تەواو بكات و لەچوار یاریش یەكسانبوون، هەروەها ئەتڵەتیكۆ مەدرید تەنیا یەك بردنەوەی هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە