.
10:08 PM - 30/11/2019
بەڕێزان / جێگرانی سکرتێری گشتی
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی
ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
کۆمسیۆنی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە
ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانەو یەکێتییانە:
دوای چاوەڕوانیەکی زۆری کادیران و جەماوەری حزبەکەمان، بڕیاری ئەنجامدانی کۆنگرەو پەیڕەوکردنی ڕێوشوێنی ڕێکخراوەییانە بۆ نوێبوونەوەی یەکێتی بووە جێگەێ خۆشحاڵی ھەموان.
لە ئێستادا پاش تەواوکردنی ھەنگاوی گرنگ لەپڕۆسەی ھەڵبژاردنی کۆمیتەکان لەسەرجەم مەڵبەندەکان و دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و لەھەمانکاتدا دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆنگرە لەسەرجەم مەکتەب و دەزگاکانی تری حزبدا، پێتان ڕادەگەیەنین کە:
١. بەھیچ شێوەیەک ڕەزامەندنابین بە دواخستنی پڕۆسەی ئەنجامدانی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان.
٢.ڕەزامەندنابین بە دواخستنی کۆنگرەو دەبێت لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لە ٧ / ١٢ ببەسترێت.
٣. ھەر ھەنگاوێک بۆ بەلاڕێدابردنی ھەدوو پرۆسەی ئاماژەپێکراو ، کاردانەوەی ( یاسایی، ڕێکخراوەیی، حزبی) توند بۆ بەستنی کۆنگرەو نوێکردنەوەی یەکێتیەکەمان دەگرینەبەر.
لێرەوە ڕای دەگەیەنین کە ھەر سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسیەک ئۆباڵی دواخستنی پرۆسەکانی ھەڵبژاردنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و دواخستنی کۆنگرەی بکەوێتە ئەستۆ، ئەوا دەکەوێتە بە گەردەلولی ڕق و توڕەیی کادرانی یەکێتی و بۆ ھەتەھەتایە نەفرەتی لێدەکرێ.
لایەنگرانی بەستنی کۆنگرەی چواری یەکێتی
٣٠ / ١١ / ٢٠١٩
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە