کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڵێندەرانی ئێران بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی سوریا دەكەن

.

09:20 PM - 30/11/2019

 (كەیوان كاشفی) ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازی ئێران ڕایگەیاند: ئابووری سوریا بەرەو گەشەكردن دەڕوات ‌و بەڵێندەرانی ئێرانیش بۆ بەشداریكردن لە پرۆژە ئابورییەكان سەردانی سوریا دەكەن.
راشیگەیاند: وەفدێكی بەڵێندەرانی ئێران بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئاوەدانكردنەوەی سوریا سەردانی دیمەشقیان كردووە ‌و پێویستە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەدا سوود لە بازاڕی سوریا وەربگرن.
(كەیوان كاشفی) وتیشی: كەرتی ئابووری سوریا بەرەو گەشەكردن دەڕوات‌و گرنگیدانی ئێرانیش لەماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا بە بازاڕی سوریا زیادیكردوە.
ئەو ئەندامەی دەستەی سەرۆكایەتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی ئێران تەئكیدیشی كردەوە، بەپێی پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان تاران‌و دیمەشق، دەبێت پێشكەوتنی بەرچاو لە پەیوەندییە ئابورییەكانیش ڕوو بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە