کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕەشنووسی بودجەی پەسەندكرد

.

09:16 PM - 30/11/2019

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020ی پەسەندكرد.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتی (عادل عەبدولمەهدی) كۆبوەوە‌و تیایدا ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020ی عیراق پەسەندكرا.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران كرا‌و (عادل عەبدولمەهدی) رایگەیاند، پێویستە ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات بەردەوام بێت، هەروەك داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران كرد تاوەكو دامەزراندنی حكومەتی نوێ‌ درێژە بە كارەكانیان بدەن.
ئەمڕۆش (جووتیار عادل) وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، حكومەتی عێراق رەشنووسی بودجەی پەسەندكردووە‌و تێیدا وەك بنەمایەك پابەندییەكانی هەرێمی كوردستان و شایستە داراییەكانی هەرێم پەسەندكراوە، سبەینێش وەفدی هەرێم لەگەڵ هەریەك لە وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق كۆدەبێتەوە‌و وردەكارییەكان تاوتوێ دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە