کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەسەدە: كۆبانی و تەلتەمر تەسلیمی توركیا و روسیا ناكرێن

.

08:56 PM - 30/11/2019

مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات -   لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی ئەلعەرەبییە رایگەیاند: توركیا بەردەوامە لەپێشێلكردنی رێككەوتنی ئاگربەست و پێویستە واشنتۆن و مۆسكۆ فشار لەتوركیا بكەن بۆ پابەندبوون بە ئاگربەستەكەیانەوە ، مەزڵوم كۆبانی ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕێدەكرێت توركیا دەست بە هێرشەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بكاتەوە لەبەرئەوەی دەیەوێت بازنەی كۆنترۆڵكردنی هێزەكانی فراوانتربكات ، تەئكیدشیكردەوە، كۆبانی و تەلتەمر تەسلیمی توركیا و روسیا ناكرێن و لەژێردەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدا دەمێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە