کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگەیاندنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی یەكێتی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

.

08:43 PM - 30/11/2019

راگەیاندنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان رونكردنەوەیەكی لەسەر بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر بڕیاری مەكتەبی سیاسی بۆ هەڵسەنگاندنەوەی پشكی ئۆرگانەكان بەتایبەتی مەڵبەندەكانی رێكخستن و ڕاگەیاندنی وادەی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی كۆبونەوە و بەوردی گفتوگۆ لەسەر ڕاسپاردە و بڕیارەكانی كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی و داخوازی مەڵبەندەكان لەپێداچوونەوە بە پشكەكانیان بۆ بەشداری لە چوارەمین كۆنگرەدا كرا و دوای تاوتوێكردنی هەمەلایەنەی پشكەكان داواكاری مەڵبەندەكان جێ بەجێ كرا, هەر لە روونكردنەوەكەدا راگەیاندنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكاندا هاتووە بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان داوای لە مەڵبەندەكانی رێكخستن كردەوە تا هەرچی زوترە هەر مەڵبەندێك لیستی كۆتایی ناوی كاندیدەكانی بگەیەنێتە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان , هەروەك لیژنەی باڵا دڵنیایی داوەتە هەڤاڵان كە تەواوی پێداویستییە لۆجیستی و تەكنیكیەكانی بۆ بەڕێوەبردنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان ئامادەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە