کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەی وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە

.

07:43 PM - 30/11/2019

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت سبەی وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و سەبارەت بە پرسی بودجەو ئەو ڕێكەوتنانەی كە لە پێشووتردا كاریان لەسەر كراوە لەگەڵ وەزیرانی پلان دانان و دارایی عیراق كۆدەبنەوە.
لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێَم  لە سلێمانی ڕٍایگەیاند, پڕۆسەی گفتوگۆ لە گەڵ حكومەتی عێراق لە لایەن هەرێمەوە بەردەوامی هەیەو وەفدەكەی هەرێم سەبارەت بە بودجەی 2020 و پشكی كورد گفتوگۆی زیاتر دەكەن

XSMgQCrYt8M

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە