کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاھور شێخ جەنگی: یەکێتی نە ئازاری بیردەچێتەوەو نە کارەساتیش چۆکی پێدادەدات

.

06:41 PM - 30/11/2019

لاھورشێخ جەنگی، لەشاری کەلارو ناحیەی رزگاری، پرسەی شەھیدەکانی شەوی رابردووی کوڵەجۆ بەسەردەکاتەوەو پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەو ھاوڕێ و ھەڤاڵانیان دەکات.
ئەمڕۆ ٣٠/١١/٢٠١٩، لاھور شێخ جەنگی،
لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن- زانیاری/ زانیاری کوردستان، بەیاوەری لیوا چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی دەڤەری گەرمیان، لەشاری کەلار و شارۆچکەی رزگاری، پرسەی شەھیدان رائید سمکۆ و کۆمیسەر مەحمود جومعە حسێنی بەسەرکردەوەو پرسەو سەرەخۆشی یەکێتی نیشتمانی و خۆی گەیاندە بنەماڵەو ھەڤاڵانیان و شەھیدبوون و لەدەستدانی ئەو ھەڤاڵانەشی بەمایەی ئازارێکی گەورە ناوبرد.
ھەروەک لاھور شێخ جەنگی؛ ئومێدی زوو چاکبونەوەی بۆ بریندارەکان خواست و لەو بارەیەشەوە پەیامی خۆی ئاراستەکردن.
لەبارەی رووداوەکەشەوە، کە بووە ھۆی شەھید بوونی سێ ھەڤاڵ و برینداربوونی پێنج ھەڤاڵی ترو چوار منداڵ، ئاماژەی بۆ  ئەوەکرد، کە: لە چوارچێوەی پلانەکانیاندا، پێداچونەوەی ورد بەتەواوی دۆخی دەڤەرەکەدا دەکەن و راشیگەیاند:
یەکێتی نە ئازاری بیردەچێتەوەو نە کارەساتیش چۆکی پێدادەدات.

35401530112019_4.jpg

44401530112019_5.jpg

54401530112019_6.jpg

3411530112019_22 copy.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە