کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روونکردنەوەیەک لەراگەیاندنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان

.

05:02 PM - 30/11/2019

 

کۆمسیۆنی باڵای ئامادەکاری چوارەمین کۆنگرە، لەسەر بڕیاری بەڕێز مەکتەبی سیاسی بۆ هەڵسەنگاندنەوەی پشکی ئۆرگانەکان ( بەتایبەت مەڵبەندەکانی رێکخستن ) و ڕاگەیاندنی وادەی بەڕێوەچوونی کۆنفرەنسی مەڵبەندەکان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی کۆبونەوە و بەوردی گفتوگۆ لەسەر ڕاسپاردە و بڕیارەکانی کۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسی و داخوازی مەڵبەندەکان لەپێداچوونەوە بە پشکەکانیان بۆ بەشداری لە چوارەمین کۆنگرەدا کرا و دوای تاوتێکردنی هەمەلایەنەی پشکەکان، داواکاری مەڵبەندەکان جێ بەجێ کرا .
بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان، داوای لە مەڵبەندەکانی رێکخستن کردەوە تا هەرچی زوترە هەر مەڵبەندێک لیستی کۆتایی ناوی کاندیدەکانی بگەیەنێتە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان و لیژنەی باڵا دڵنیایی دەداتە هەڤاڵان کە تەواوی پێداویستیە لۆجیستی و تەکنیکیەکانی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ئامادەیە .

 

راگەیاندنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان
30/11/2019

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە