کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیەندراوێكی لەسەر پەلامارەكەی داعش لە كوڵەجۆ بڵاوكردەوە

.

02:56 PM - 30/11/2019



مەكتەبی سیاسی یەكێتی راگەیەندراوێكی سەبارەت بە پەلامارەكەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری گەرمیان و شەهیدبوونی چەند كارمەندێكی ئاسایش  بڵاوكردەوە و تێیدا پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاری شەهیدەكان دەربڕیووە، لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە بەداخەوە شەوی رابردوو لەئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بازگەیەكی ئاسایش لە كولەجۆ .
 مقدم (سمكۆ عەلی) بەرێوەبەری یاریدەرێتی ئاسایشی كوڵەجۆ و دوو كارمەندی ئاسایش بەناوەكانی ( محمود جومعە و جومعە عەبد ) شەهید بوون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون، ئەوەشخراوتەڕوو وەك هەمیشە شێرەكورانی ئاسایش بەخوێنی گەشیان شكستیان بەپیلانی تیرۆریستانی داعش بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێم و داگیركردنی خاكی پیرۆزی كوردستان هێنا .
 لە درێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاری شەهیدە سەربەرزەكان و تەواوی خەڵكی كوردستان رادەگەیەنێت و هیوای شیفا و تەندروستی باش بۆ بریندارەكان دەخوازێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە