کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عێراق دووەم سەركەوتنی لەجامی كەنداو تۆماركرد

.

02:54 PM - 30/11/2019


 یاریەكانی جەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی كەنەداو دەستی پێكرد و هەڵبژاردەی عێراقیش دووەم سەركەوتنی بەدوای یەكی تۆماركرد  لەیاری لوتكەی كۆمەڵەی یەكەم هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئیمارات لەیاریگای خەلیفەی نێودەوڵەتی بەیەك گەیشتن  یاریزانانی عێراق بە بەهێزی دەستیان بەیاری كرد و لەدوای 6 دەقیقە یاریكردن گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنیان لەرێگەی عەلا عەباس تۆمار كرد .
 دوای ئەو گۆڵە باڵادەستی و هێرشەكانی عێراق بۆ سەر گۆڵی ئیمارات بەردەوام بوو  لەدەقیقەی 37 عەلا عەبدول زەهرە خۆشیەكانی هاندەرانی هەڵبژاردەكەی كردە دوو هێندە دوای ئەوەی توانی گۆڵی دووەمی عێراق تۆمار بكات و گێمی یەكەمیش بەو دوو گۆڵە تەواو بوو .
 لەگێمی دووەمدا یاریزانانی ئیمارات بەهەموو توانای خۆیان لەهەوڵی ئەوەدابوون گۆڵ تۆمار بكەن  بەڵام ئاست بەرزی و لێهاتویی هیڵی بەرگری و گۆڵچی عێراق ببوە بەربەست لەبەردەمیاندا و پێش كۆتایی هاتنی یاریەكەش بە 6 دەقیقە ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ عێراق ئەژمار كرد  بەڵام عەلی عەدنان نەیتوانی گۆڵی پێ تۆمار بكات و سەرەنجام یاریەكە بەبردنەوەی عێراق بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر كۆتایی هات  كە ئەوە دووەم بردنەوەیان بوو و تاك لایەنە و بە6 خاڵیش لوتكەی ریزبەندی كۆمەڵەكەیان وەرگرت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە