کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی14ی كاڵچۆ دەستپێدەكات

.

02:51 PM - 30/11/2019


 بەهەمان شێوەی ئینگلتەرا لەئیتاڵیاش ئەمڕۆ یاریەكانی هەفتەی 14ی كاڵچۆ دەستپێدەكات  و لەو رۆژەدا 3 یاری بەرێوە دەچێت  یەك شەممەش یاریەكانی ئەو هەفتەیە درێژەیان دەبێت  یانەی یۆڤانتۆسی پێشەنگ و هەڵگری نازناو لەیاریگای خۆی میوانداری ساسۆلۆی 14می ریزبەندی دەكات .
 یانەكەی پاڵەوانی هەشت وەرزی رابردوی سكۆتیدۆ لەم وەرزەدا و لەكاڵچۆ روبەروی شكست نەبۆتەوە بەڵام تەنها یەك خاڵ لە ئینتەرمیلانی دووەم دورە  بۆ ئەم یاریە تا ئێستا یەكلایی نەبۆتەوە كە ماوریسیۆ ساری راهێنەر بەشداری بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات یاخود پشوی پێ دەدات دوای ئەوەی لەپێكانەكەی چاك بۆوە كە لەئەژنۆیدا توشی بوو  بەڵام لەبەردەم ئەو راهێنەرە بژاردەی بەهێز هەیە بەنمونەی هیگواین و دیبالا  لەیاریەكی تردا یانەی ئینتەرمیلان لەجۆسێپی میاتزا روبەروی سپال دەبێتەوە  ئینتەرمیلان لەژێر سەرپەرشتی ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەر هیواخوازە پێنجەم بردنەوەی بەدوای یەك تۆمار بكات لەهەمان كاتدا چاوی لەوەیە یۆڤانتۆس روبەروی شكست بێتەوە تا بۆ پێشەنگی ریزبەندی سەركەوێت  لەلایەكی ترەوە یانەی ناپۆلی لەیاریگای سان پاولۆ پێشوازی لەبۆڵۆنیای 15یەمی ریزبەندی دەكات .
 ئەم یاریەی ناپۆلی لەكاتێكدایە كە باس لەئەگەری دورخستنەوەی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر دەكرێت دوای ئەوەی یانەكە بۆ پلەی حەوتەمی ریزبەندی گەرایەوە و لە5 یاری كۆتایشیدا هیچ بردنەوەیەكی تۆمار نەكردووە لەكاڵچۆ  یانەی لازیۆش بەئامانجی پارێزگاری كردن لەپلەی سێیەمی ریزبەندی و تۆمار كردنی شەشەم بردنەوەی بەدوای یەك لەم هەفتەیەدا میوانداری ئۆدەنێزی دەكات  رۆمای پێنجەمیش لەبەرامبەر ڤیرۆنا یاری دەكات و یانەی میلانی برینداریش لەئەركێكی قورسدا روبەروی پارما دەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە