کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریەكانی بۆندس لیگا بەردەوامییان دەبێت

.

02:49 PM - 30/11/2019


 بەیاری نێوان شاڵكە و یۆنیۆن بەرلین ركابەریەكانی هەفتەی 13ی بۆندس لیگای ئەڵمانی دەستی پێكرد  ئەمڕۆش یاریەكانی ئەو هەفتەیە بەردەوامییان دەبێت و چەند روبەروبونەوەیەكی بەهێزیش بەرێوە دەچێت .
 یانەی بوروسیادۆرتمۆند دوای شكستە قورسەكەی لەبەرامبەر بەرشەلۆنە لەچامپیۆنس لیگ دەبێتە میوانی هێرتابەرلین كە ئەو یانەیە یۆرگن كلینزمانی كردە راهێنەر لەپێناو رزگاركردنی یانەكە كە ئێستا لەپلەی 15ی ریزبەندی دەبینرێت .
 دۆرتمۆند لە4 یاری كۆتایدا یەك یاری بردۆتەوە و بە20 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە و لەئەگەری شكستی لەم یاریەشدا ئەوا پۆستی لۆسیان ڤاڤر لەراهێنەرایەتی دەكەوێتە مەترسیەوە  سەعات 8و30 دەقیقەی شەویش یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی حەوت وەرزی رابردوو لەیاریگای ئەلیانز ئەرێنا میوانداری بایەرلیڤەركوزن دەكات  یانە باڤاریەكە بەورەیەكی بەرزەوە ئەم یاریە دەكات دوای ئەوەی لەچامپیۆنس لیگ بردنەوەیەكی گەورەی تۆمار كرد و بە6 گۆڵی بێ بەرامبەر شكستی بەرێد ستار هێنا كە لەو یاریەدا لیڤاندۆڤسكی سوپەر هاتریكی تۆماركرد و كۆی گۆڵەكانی لە20 یاری ئەم وەرزە گەیاندە 27 گۆڵ  رۆژی یەك شەممە دوو یاری لەهەفتەی 13ی بۆندس لیگا بەرێوە دەچێت  بوروسیامونشنگلادباخ میوانداری فرایبۆرگ دەكات و ڤێردەربریمەنیش دەبێتە میوانی فۆڵفسبۆرگ  بەیاری نێوان مانز و ئینتراخت فرانكفۆرت رۆژی دوو شەممە ركابەریەكانی ئەو هەفتەیە كۆتاییان پێ دێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە