کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توتنهام بیر لە گواستنەوەی ئیبراهیمۆڤیچ دەكاتەوە

.

02:46 PM - 30/11/2019


 بەرپرسانی یانەی توتنهام هۆتسبێری ئیگلیزی چاویان بڕیوەتە تواناكانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە میركاتۆی زستانەی ئەم وەرزەدا تواناكانی بەدەست بهێنن  سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی توتنهام لەسەر داوای راستەوخۆی خۆسیە مۆرینۆی راهێنەری نوێی یانەكەیان لە ئامادەكاریدان  تا لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە سویدیە ئەنجام بدەن  سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا و دوا بەدوای گفتوگۆ كردن لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئیبرا  بەرپرسانی سپێرز روونكردنەوە لەسەر بۆندی ئەو یاریزانە دەدەن و بۆ میدیاكانی ئاشكرا دەكەن .
كە یانەیەكەیان بۆ ماوەی چەند وەرز گرێبەست لەگەڵ ناوبراودا ئیمزا دەكات  جێی باسە : جگە لە یانەی توتنهام هەریەك لە یانەكانی ئەی سی میلان و بۆڵۆنیای ئیتاڵیش لەسەر هێڵن تا گرێبەستێك لەگەڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن 38 ساڵ ئیمزا بكەن.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە