کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆرتمۆند دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ گیرۆ ئیمزا بكات

.

02:44 PM - 30/11/2019


 ئیدارەی یانەی بوروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی چاویان بڕیوەتە تواناكانی ئۆلیڤیە گیرۆی هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە میركاتۆی زستانەدا تواناكانی بەدەست بهێنن  سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی دۆرتمۆند لە ئامادەكاریدان  تا لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە فەڕەنسیە ئەنجام بدەن  سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا و دوا بەدوای گفتوگۆ كردن لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی گیرۆ  بەرپرسانی دۆرتمۆند لە پێناو یەكلایی كردنەوەی بۆندی ئەو یاریزانە پەیوەندی بە ئیدارەی چێڵسیەوە دەكەن  ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن ئیدارەی بلوز رازی بكەن بە دەست بەرداربوون لە تواناكانی ئەو یاریزانە تەمەن 33 ساڵە لە بەرژەوەندی یانەكەیان.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە