کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆكا جونیۆرز هەوڵی گواستنەوەی پاولۆ گێرێرۆ دەدات

.

02:43 PM - 30/11/2019


 یانەی بۆكا جونیۆرزی ئەرجەنتینی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی خوسیە پاولۆ گێرێرۆی یاریزانە هەڵبژاردەی پیرۆ و هێرشبەری یانەی ئینتەرناسیۆناڵی بەڕازیلی دەست پێكردووە و بە نیازیشن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی ئەو یانە بەڕازیلیە دەست پێ بكەن  سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی بۆكا گرنگیەگی زۆر بە تواناكانی گێرێرۆ  دەدەن و هەموو هەوڵێكی خۆشیان خستۆتە كار گرێبەستێكی لەگەڵدا ئیمزا بكەن  رۆژنامەكانی ئەرجەنتین بڵاویانكردۆتەوە : بەرپرسانی یانەی بۆكا لای خۆیانەوە بڕی زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلاریان ئامادە كردووە تا لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشكەشی ئینتەرناسیۆناڵی بكەن و لە میركاتۆی زستانەی ئەم وەرزەشدا ناوبراو ببنە ریزەكانیانەوە  جێی باسە : خوسیە پاولۆ گێرێرۆی تەمەن 35 ساڵ لە پێشووتردا یاریزانی یانەكانی بایرن میونشن و هامبۆرگی ئەڵمانی و كۆرینسیانز و فلامینكۆی بەڕازیلی بووە و لە هاوینی 2018 شەوە یاری بۆ یانەی ئینتەرناسیۆناڵی بەڕازیلی دەكات و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا تا هاوینی 2021 بۆندەكەی بەردەوامی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە