کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ ئونای ئیمری لەراهێنەرایەتی دورخستەوە

.

02:42 PM - 30/11/2019


 یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی دورخستنەوەی ئونای ئیمری راهێنەری ئیسپانی لەپۆستەكەی راگەیاند دوای ئەوەی لە7 یاری بەدوای یەك نەیتوانی بردنەوە تۆمار بكات و لەجێگای ئەو و بەشێوەیە كی كاتی فریدی لیۆن بێرگ سەرپەرشتی یانەكە دەكات ئەو راهێنەرە ئیسپانیە لەدوای 18 مانگ لەوەرگرتنی ئەو پۆستە لەكارەكەی دورخرایەوە ئەوەش لەكاتێكیدایە كە یانەی ئارسناڵ پلەی هەشتەمی ریزبەندی پریمەرلیگی گرتووە لەدوای تۆمار كردنی 4 بردنەوە لەكۆی 13 یاری  ئەمە جگە لەوەی لەخولی ئەوروپی و لەجەولەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی ئەو خولە لەیاریگای خۆی لەبەرامبەر ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی دوچاری شكست هات  یانەی ئارسناڵ لەبەیاننامەكەیدا دەڵێت: بەهۆی ئەو ئاست و ئەنجامە خراپانەوە كە لەگەڵ ناو ناوبانگی یانەكە یەك ناگرێتەوە .
 بریاری دورخستنەوەی راهێنەرەكەیان داوە و لەهەمان كاتدا ئەوەیان رونكردۆتەوە كە متمانەیان بەتواناكانی لیۆنبێرگ هەیە بۆ سەركردایەتی كردنی یانەكە بۆ بەرەو پێش و بەدەستهێنانی ئەنجامی باش  ئارسناڵ جەختی لەوەشكردۆتەوە : هەنگاوەكانی گەران بەدوای راهێنەرێكی نوێ بەردەوامە و لەگەڵ گەیشتنمان بەرێككەوتن ئەو كات ئەنجامەكەی رادەگەیەنین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە