کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ : بەخوێنی شەهیدان پیلانی تیرۆریستان لەگۆڕنرا

.

01:05 PM - 30/11/2019



 كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەیامێكدا هاوخەمی بۆ كەسوكاری شەهیدانی هێرشە تیرۆریستیەكەی شەوی رابردووی كوڵەجۆ دەربڕیوە و رایگەیاندووە بەداخەوە شەوی رابردوو تاریكپەرست و تیرۆریستانی داعش وەك پیشەی هەمیشەییان پەلاماری بازگەیەكی كوڵەجۆیان دا و لەئەنجامدا پۆلێك ئاسایشی قارەمانی داعش بەزێن شەهید و برینداربوون.

راشیگەیاندووە دوای ئەوەی داعش لەسەرزەوی لەسەردەستی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزە كوردییەكان تێكشكا، بەڵام ماوەیەكە لەهەندێك ناوچەی جیاجیا داعش خەریكی جموجوڵ و خۆرێكخستنەوەن و زەمینەی ئەوەیان بۆ رەخسێندراوە فرسەت بهێنن و پەلاماری هەرێمی كوردستان بدەن ، بەڵام وەك هەموو جارێك قارەمان و گیان لەسەردەستەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەقوربانی و خوێنی گەشیان مەرام و خەونی گڵاوی تیرۆریستان لەگۆڕەدەنێنن ، ئەم كارەسات و رووداو و پیلانە نەخوازراوەی رووبەڕوویان دەبێتەوە مكوڕتریان دەكات لەسەر ئەوەی پابەندبن بە پاراستنی دەستكەوتەكانیان و یەكڕیزی ناو هێز و لایەنە سیاسیەكان و گەلەكەیان.
جێگری سكرتێری گشتی هاوخەمی خۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان مقەدەم سمكۆ عەلی لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی كوڵەجۆ و جومعە عەبد و مەحمود جومعە كارمەندانی ئاسایشی كوڵەجۆ كردووە و هیوای زووچاكبوونەوەشی بۆ بریندارەكان خواستووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە