کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تاوانبارێك دەستگیركرا

.

11:14 AM - 30/11/2019




مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە تاوانبارێكیان دەستگیركر كە فەرمانی گرتنی هەبووە لە دادگاوە .

لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا هەڵاتوو ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە تاوانبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە بەئامادەنەبوو و بەپێی ماددەی 310 لەیاسای سزادان سزا دراوە بۆ ماوەی شەش ساڵ .

لەئێستادا تاوانبار (س ، أ ، م ) پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە بۆ كراوەتەوە .
جێی ئاماژە تاوانبار لەهەمان بنكە دوو فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەكانی 456 و 432 لەیاسای سزادانی عیراقی .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە