کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە پەلامارێكی داعشیان لە كوڵەجۆ تێكشكاند

.

11:08 PM - 29/11/2019

ئەمشەو تیرۆریستانی داعش لەسنوری ناحیەی كوڵەجۆ پەلاماری هێزەكانی ئاسایشی گەرمیانیاندا ‌و لە لایەن هێزەكانی ئاسایشەوە  پیلانەكەیان شكستی پێ هێنرا.

لیوا نەوشیروان ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان لە میانەی بەشداریكردنی لە گەشتی هەواڵەكانی گەلی كوردستان رایگەیاند: تیرۆریستانی داعش لەنێوان گوندی قەرەبڵاخ و كوڵەجۆوە بە هاوەن پەلاماری هێزەكانی ئاسایشیان داوە، بەڵام لە لایەن ئاسایشەوە پەلامارەكەیان تێكشكاوە.
لیوا نەوشیروان ئەحمەد راشیگەیاند: سەرەتا بەهاوەن و دواتر بەقەناس تەقەیان كردوە، بەڵام هێزەكانی ئاسایش وەڵامیان داونەتەوە و تێكیانشكاندون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە لە هیرشەكەدا دوو شەهید و بریندارێك هەیە.
وتیشی: دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان كە سەر و ماڵیان پارێزراوە و له ‌ئێستادا شەڕ نەماوەو هێزەكانی ئاسایش تیرۆرستانیان تێكشكاندوەو لەناوچەكە دووریان خستوونەتەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە