کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سالار مەحمود: عیراق بەرەو قۆناغێكی نوێ هەنگاو دەنێت

.

10:49 PM - 29/11/2019

 سالار مەحمود راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق لەمیانی بەشداریكردنی لە گەشتی هەواڵەكانی گەلی كوردستان تیشكی خستە سەر بارودۆخی وڵات بەتایبەت لە دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەی خۆی پیشاندا بۆ دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستەكەی.
لەو چوارچێوەیەدا سالار مەحمود رایگەیاند: عیراق بەرەو قۆناغێكی نوێ هەنگاو دەنێت و ئاماژەی بەوەشدا: لەكاتی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بەپێی دەستووری هەمیشەیی عیراق، سەرۆك كۆمار ئەرك و كارەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەبات تا ئەو كاتەی سەرۆك وەزیرانێكی نوێ هەڵدەبژێردرێت.

d3A4rQHLlKU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە