کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی لانە محەمەد و كورەكەی لە هۆڵی تەوار بەرێوەچوو

.

09:25 PM - 29/11/2019

لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی چلەی  لانە محەمەد و هامونۆی جگەرگۆشەی  بەڕێوەچوو، لە سەرەتادا چل مۆم بۆ چل رۆژەی هەردوو جوانەمەرگ داگیرسێنرا، دواتر فیلمێكی دۆكیۆمێنتەری لەسەر ژیان و خوێندن و پێگەیشتنی لانەی جوانەمەرگ تا دوا قۆناغ كە ئامادەكاری بەرنامە بووە نیشان درا و دواتریش بە وتاری بنەماڵەكەی كۆتایی بە مەراسیمی چلەی لانە محەمەد هات. 
لانە محەمەد كارمەندی كەناڵی كوردسات بوو لەدایكبووی ساڵی 1991ی شاری كەركوك بوو و دەرچووی بەشی رۆژنامەنووسی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بوو، چل ڕۆژ بەر لە ئەمرۆ لە رووداوێكی خۆكوژیدا لەلایەن هاوسەرەكەیەوە خۆی و جگەرگۆشەكەی كوژران.

bU_sGA7YQuk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە