کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی یەكێتی: مەكتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كۆبۆوە

.

08:49 PM - 29/11/2019

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا تاووتوێی پێشهاتە تازەكانی بارودۆخی عیراقی كرد و لەبارەی كۆنگرەشەوەی بڕیاری پێویستی بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكاندا.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی  29ی تشرینی دووەمی 2019، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی و ئامادەبوونی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.

‎راشیگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا پێشهاتە تازەكانی بارودۆخی عیراق بەوردی تاووتوێكرا، جەخت كرایەوە لەسەر ئەوەی كە كورد وەك پێكهاتەیەكی گەورەی ئەم وڵاتە هەمیشە بەشێكە لە چارەسەرو  ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ، لەو هەلومەرجە هەستیارەدا تا لەچوارچێوەی دەستوورو بەڕێوشوێنی ئاشتیانە لەژێر رۆشنایی بەرژەوەندی باڵای وڵاتدا كێشەكان چارەسەر بكرێن.

‎وتەبێژی یەكێتی دەشڵێت: لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا دوای گوێگرتن لەڕاپۆرتی لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە، بڕیاری پێویست بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان درا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە