کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی: كۆنگرەی سەركەوتووی بەهێزكردنەوە دەبەستین

.

08:27 PM - 29/11/2019

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بەو پڕوپاگەندە بێ بنەمایانەی بڵاوكردەوە كەهەندێك لەكەناڵەكانی ڕاگەیاند بڵاویانكردوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە: دەرئەنجامی كۆبوونەوە ئاسایی و كارە ڕۆژانەییەكانی مەكتەبی سیاسی سەبارەت بە پرسی كۆنگرە و عێراق وهەرێم، چەند رۆژێكە هەڵمەتێكی چەواشەكارانە لەسەریەكێتی نیشتیمانی كوردستان دروست بووە و پەیجە گوماناوییەكانی تۆڕەكۆمەڵایتیەكان و كەناڵەكانی راگەیاندن كە چاویان بەم كەرنەڤاڵە سەركەوتنەی یەكێتی هەڵنایەت، بەڕاست و چەپدا كەوتوونەتە دژایەتی یەكێتی.
دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تەئكیدی لەبەستنی كۆنگرەی سەركەوتووی بەهێزكردنەوەی یەكێتی كردووە و رایگەیاندووە: قۆناغی یەكەمی كۆنفرانسی كۆمیتەكان و مەكتەبەكان بەشێوەی كەرنەڤاڵێكی سەركەوتوانە بەڕیوەچوو، ئێستاش بەڕێگاوەین بەرەو كەرنەڤاڵی سەركەوتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان و لەوێشەوە بەرەوكۆنگرەیەكی سەركەوتوی بەهێزكردنەوەو  نوێكردنەوەی یەكێتی.
دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی هەڵبژاردنی یەكێتی سەبارەت بەبەستنی كۆنگرەی یەكێتی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و تەواوی هەڤاڵان كەمەكتەبی سیاسی، كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی  پاڵپشتی ئەم پرۆسە گرنگ وچارەنوسسازەی یەكێتین.
هەروەك لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاشكرایكردووە: ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر ئەو پرسە،سبەینێ سەعات 11ی پێش نیوەرۆ،كۆبوونەوەیەكی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری چوارەمین كۆنگرە بەڕێوەدەچێت و لەوێدا دوای هەلسەنگاندنەوەی پشكی ئۆرگانەكان بۆ بەشداری لە كۆنگرە، وادەی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكانیش رادەگەیەندرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە