کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا قەرزی دارایی بە كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل دەدات

.

07:07 PM - 29/11/2019

بۆ پاڵپشتیكردن و تێپەراندنی ئەو ئاستەنگە داراییانەی رووبەرویان بۆتەوە، حكومەتی روسیا بەبڕی زیاتر لە 78 ملیۆن دۆلار هاوكاری كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل دەكات.
لەو بارەیەشەوە حكومەتی روسیا بەبڕی 5 ملیار رۆبڵ قەرزو هاوكاری دارایی پێشكەشی كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل لە وڵاتەكەیدا دەكات، بەتایبەت پاش ئەوەی لەمساڵدا ئاستی فرشی برەهەمەكانی ئۆتۆمبێل لە روسیا بەرێژەی سەدا 2 پۆینت 2 دابەزیووە.
هەروەك ماوەی 4 ساڵیشە روسیا لە رێگەی بەرنامەیەكەوە پاڵپشتی لەبەرهەمە نوێكانی ئۆتۆمبێل لە وڵاتەكەیدا دەكات و لەنێویشیاندا كەمكردنەوەی نرخی سوود لە لایەن بانكەكانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە