کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لوبنان بەشێك لەپەباندییە داراییە نێودەوڵەتیەكانی دەداتەوە

.

07:03 PM - 29/11/2019

سەرچاوەیەكی دارایی لوبنان ئاشكرایكرد: ئەو ووڵاتە لەچوارچێوەی پابەندیە داراییە نێودەوڵەتیەكانیدا توانیویەتی بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار لە قەرزی دارایی بداتەوە.
لەو بارەیەشەوە جەیسون توفی گەورە شیكەرەوەی بازارە تازە گەشەكردووەكان رایگەیاند: دانەوەی قەرزە داراییەكان لەلایەن لوبنانەوە زیاتر فشار لەسەر ئابوری لاواز و ماندووی لوبنان دادەنێت، لەكاتێكدا ئەو برە یەدەگە داراییەی لوبنان هەیەتی بەشی پێداویستیەكانی ناوخۆی بە درێژایی ساڵی داهاتووی ناكات.
بەپێی راگەیەندراوی بانكی ناوەندی لوبنانیش ئەو وڵاتە بەبڕی 30 ملیار دۆلار یەدەگی دارایی هەیەو هاوكات بە بڕی 38 ملیار دۆلاری تر قەواڵەی دارایی فرۆشراوی هەیە.
پیشتریش ئاماژەی بەوەكردبوو: كە ئامادەیە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا شایستەی قەرزە دەرەكیەكانی بداتەوە بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری دارایی لە وڵاتدا.
هاوكات ناسر سەعیدی شارەزای ئابوری و بەرێوەبەری پێشوی بانكی ناوەندی لوبنان رایگەیاند: كە دوكەوتنی لوبنان لە دانەوەی قەرزەكانی هەڵەیەكی گەورەیەو ئەو ووڵاتە بەرەو ئابوریەكی لاواتر دەبات و بە گرنگیشیزانی لەباری ئێستادا دووبارە متمانەی هاوڵاتیان بە بانكەكان دروستبكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە