کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا لە هەناردەی مەعكەرۆنیدا دووەم وڵاتی جیهانە

.

07:00 PM - 29/11/2019

توركیا لەبەرهەمهێنان و هەناردەی بەرهەمەكانی مەعكەرۆنیدا بۆ ریزبەندی دووەم ووڵات لەسەر ئاستی جیهان بەرزدەبێتەوە و بەتەنهاش لەماوەی 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بڕی ملیۆنێك و 70 هەزار تۆن مەعكەرۆنیەی هەناردەی 150 وڵاتی جیهان كردووە.
بەپێی زانیاری و داتا بڵاوكراوەكانی حكومەتی توركیاش بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی بەرهەمەكانی مەعكەرۆنیە لە وڵاتەكەیاندا بەرێژەی سەدا 8 پۆینت 63 زیادیكردووەو لە 10 مانگی رابردووداشدا داهاتە بەدەستهاتووەكانی هەناردەی ئەو بەرهەمە 500 ملیۆن دۆلاربووە، هەروەك حكومەتی ئەنكەرە پلانی هەیە تا كۆتایی ئەمساڵ قەبارەی هەناردەی ئەو بەرهەمە بۆ بازارەكانی جیهان بگەیەنێتە ملیۆنێك و 300 هەزار تۆن مەعكەرۆنیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە