کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕێك پارە بۆ ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا تەرخان دەكرێت

.

06:57 PM - 29/11/2019

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرایكرد: توانراوە بڕی 414 ملیار دینار بۆ سەرخستنی هەوڵەكانی دووبارە بنیاتنانەوەو ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای نەینەوا تەرخان بكرێت.
لەو بارەیەشەوە نوری سەباح دلێمی وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاند: كە دوای وەرگرتنی داواكاریەكان بۆ ئەنجامدانی پرۆژە پێویست و خێراكان بۆ پارێزگاكە توانراوە بڕی 414 ملیارو 762 ملیۆن دینار بۆ ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا تەرخان بكرێت .
وتیشی: پرۆژەكان زیاتر خۆیان لە ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی وەكو دروستكردنی قوتابخانەو نەخۆشخانەو پرۆژەكانی شارەوانی و رێگاوباندا دەبینێتەوەو هەروەك چەند پرۆژەیەكی تریش لەبوارەكانی گواستنەوەو گەیاندن و كارگەكان و خانوبەرەدا جێبەجێ‌ دەكرێن.
هەروەك، دەشیانەوێت لەو رێگایەوە سەقامگیری و ئارامی بۆ پارێزگاكە بگێرنەوەو دانیشتوانەكەشی لەشوێنی بنەرەتی خۆیان نیشتەجێ‌ بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە