کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەستەی نەزاهە 15 ملیار دۆلار بۆ عیراق دەگەرێنێتەوە

.

06:41 PM - 29/11/2019

دەستەی نەزاهەی عیراق رای دەگەیەنێت: چەندین بڕیاریان بۆ گەراندنەوەی بڕی 15 ملیار دۆلار لەداهات و سامانی دارایی بەهەدەردراوی عیراق لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات دەركردووە و ئاماژەی بەوەشداوە: كە لەماوەكانی رابردوودا توانیویانە بڕی 23 ملیار دینار بۆ عیراق بگەرێننەوە.
لەو بارەیەشەوە محەمەدعەلی بەرێوەبەری فەرمانگەی گەراندنەوەی داهاتە بەهەدەردراوەكان لە دەستەی نەزاهەی عیراق رایگەیاند: فەرمانگەكەیان بەشێوەیەكی سەرەكی كار لەسەر مەلەفەكانی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەو سامانی گشتی دەكات .
وتیشی: لەماوەكانی رابردوودا دەستەكەیان توانیویەتی دەست بەسەر بڕی زیات رلە 3 ملیۆن و 239 هەزار دۆلار و بڕی 3 هەزارو 500 فرانكی فەرەنسیدا بگرێت، ئەمە بەدەر لە 2 ملیۆن و پاوەندی بەرتیانی و نزیكەی 12 ملیۆن یۆرۆ.
ئاشكراشیكرد: كە بەردەوام دەستەكەیان بەدواداچوون بۆ كەیسەكانی گەندەڵی و ئەو لایەن و كەسانە دەكات كە لەپشت ئەنجامدانیانەوەن و رووبەرووی دادگایان دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە