کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بودجەی 2020 ی عیراق لەبەرژەوەندی كەرتی كشتوكاڵ دەبێت

.

06:37 PM - 29/11/2019

ساڵح حوسنی وەزیری كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: پرۆژەیاسای بودجە 2020ی عیراق لەبەرژەوەندی كەرتی كشتوكاڵ و جوتیاراندا دەبێت و بەشێوەیەكیش رێككەوتنی لەسەركراوە  كە بتوانرێت زیادە داهاتی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بكرێت.
وتیشی: وەزارەتەكەیان پلانی خۆی هەیە بۆ ئەوەی كەرتی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری لە ووڵاتدا ببوژینێتەوە و ئاماژەی بەوەشكرد: بەرهەمی كشتوكاڵی لە عیراقدا رۆژ بەرۆژ زیاد دەكات و بە تەنها لەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم وەك بەرهەمێكی گرنگ و سەرەكی گەیشتۆتە 4 ملیۆن و 750 هەزار تۆن و رووبەری زەوی داچێنراویش بەبرنج لە 5 هەزار دۆنم زەویەوە بۆ 649 هەزارو 562 دۆنم زەوی زیادكراوە.
وتیشی: هەناردەی زیادە بەرهەمە ناوخۆییەكان كاریگەری باشیان لەسەر زیادكردنی داهاتەكان و بوژانەوەی ئابوری عیراق بەشێوەیەكی گشتی دەبێت.
وەزیری كشتوكاڵی عیراق ئاماژەی بەوەشدا: ئەمساڵ بە مەبەستی هاندانی جوتیاران,هاوردەكردنی زیاتر لە 17 بەروبومی كشتوكاڵیان لە دەرەوە قەدەغە كردووە، ئەمە بەدەر لە قەدەغەكردنی هاوردەی هێلكەو گۆشتی مریشك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە