کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا هەوڵی سەپاندنی سزا دەدات بەسەر توركیا دا

.

08:54 PM - 28/11/2019

ئەنجومەنی پیران فشارەكانی لەسەر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا چڕكردووەتەوە بۆ سەپاندنی سزای دارایی بەسەر توركیا،لەوبارەیەوە جیم ریچ سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران، تەواوی زانیارییەكانی بۆ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی پشتڕاستكردۆتەوە و ئاشكرای كردووە: تا كۆتایی مانگی دیسمبەر پڕۆژە یاسایەك گەڵاڵە دەكرێت بۆ سەپاندنی سزای دارایی دژی توركیا، لە بەرامبەر پەلاماردانی ڕۆژئاوای كوردستان و بەگەڕخستنی سیستمی دژە مووشەكی ئێس -400 ی ڕوسی، وتووشیەتی دیموكراتەكان پشتیوانی پڕۆژە بڕیارەكە دەكەن، ئەوەش لە كاتێكدایە مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند وڵاتەكەی بەڵێنی‌ بە هیچ وڵاتێكی تر نەداوە كە سیستمی ئێس 400 كارا نەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە