کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسۆ و ئاشتی بە گۆڵێك یەكسانبوون

.

01:13 PM - 28/11/2019

یارییەكانی وەرزی 2019بۆ2020ی خولی تۆپی پێی یانە پلەیەكەكانی كوردستان دەستیپێكرد و لە یەكێك لە یاریەكانی هەفتەی یەكەمی خولەكە هەردوو یانەی ئاسۆ  و ئاشتی بەیەك گەیشتن و ئەنجامی یارییەكەش بە یەكسانبوون بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتاییهات   یارییەكە لەسەر یاریگای یانەی برایەتی كە بە یاریگای یانەی ئاسۆ هەژماردەكرێت ئەنجامدرا   دوای ئالوگۆڕی چەند هێرشێك لە دەقیقەی 37سەربەست رەئوف یانەی ئاشتی بە گۆڵێك پێشخست ئەو گێمەش بەو تاكە گۆڵە بەسوودی یانەی میوان تەواوبوو   لەگێمی دووەم یاریزانانی یانەی ئاسۆ باشتربوون و توانیشیان لە رێگەی محەمەد عەنتەر گۆڵی بەرامبەر بوون تۆماربكەن و یارییەكەش بە یەكسانبوونی هەردوو یانە بەگۆڵێك كۆتایهات و هەردوو یانەش بە خاڵێك یاریگایان جێهێشت   یانەی ئاسۆ لەیاری داهاتوودا دەبێتە میوانی یانەی شەقڵاوە و یانەی ئاشتیش میوانداری هەڵەبجەی شەهید دەكات .

XSs8If2eQjk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە