کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەك ملیۆن یۆرۆ ناكۆكی نێوان ئیبراهیمۆڤیچ و میلانە

.

12:25 PM - 28/11/2019

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیتاڵی بەرەو پێشچونێكی نوێی ئاشكرا كرد لەبارەی گفتوگۆكانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ پەیوەندیكردن بەریزەكانی یانەی میلان  لەرۆژانی رابردوو ناوی ئیبرا بەسترابۆوە بەچونی بۆ یانەی هاماربی سویدی دوای ئەوەی ئەو هێرشبەرە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەئینستگرام وێنەی درێسی ئەو یانەیەی بەناوی خۆیەوە بڵاوكردەوە  بەپێی هەواڵی رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی : هاندەرانی میلان زۆر دڵخۆش بوون كاتێك زانیان ئیبراهیمۆڤیچ ئەندامە لەو یانە سویدیە   بەڵام رۆژنامەی میرۆری بەریتانی دەڵێت: ئیبرا بەشدارە لەخاوەندارێتی یانەی هاماربی سویدی   لاگازیتا ئاماژەی بەوەكردووە: گفتوگۆكان تا ئێستا لەنێوان ئیبرا و یانەی میلان بەردەوامە و سەرجەم ناكۆكیەكان تەنها لەلایەنی داراییەوەیە بەجۆرێك یانەی میلان تەنها 2 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو هێرشبەرە پێشنیار كردووە لەماوەی 6 مانگی یەكەم لەو گرێبەستەی كە بریارە ماوەكەی 18 مانگ بێت بەڵام ئیبرا داوای 3 ملیۆن یۆرۆ دەكات   رۆژنامە ئیتاڵیەكە جەختی لەوەكردۆتەوە: ئیبراهیمۆڤیچ یانەی میلانی وەك بژاردەی یەكەم داناوە بۆ میركاتۆی زستانی داهاتوو دوای ئەوەی بەرەسمی ریزەكانی یانەی لۆس ئەنجلوس گالاكسی ئەمریكی بەجێ هێشت پێش تەواوبونی ماوەی گرێبەستەكەی و لەهەمان كاتدا بەبێ بەرامبەر دەچێتە ئەو یانەیەی دەیەوێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە