کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێكانی هازارد ریاڵ مەدریدی نیگەران كرد

.

12:24 PM - 28/11/2019

ئیدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەكاتی یاری یانەكەی لەبەرامبەر پاریس سان جێرمان لەچامپیۆنس لیگ لەپاژنەی پێی توشی پێكان بوو   پێكانی ئەو ئەستێرە بەلجیكیە پێش سێ هەفتە دێت لەروبەروبونەوە چاوەروان كراوەكەی ریاڵ مەدرید لەبەرامبەر بەرشەلۆنەی ركابەری لەیاری كلاسیكۆ   هازارد لەدەقیقەی 68ی یاریەكەی شەوی رابردوو دوای بەریەككەوتنی لەگەڵ تۆماس مونییە توشی ئەو پێكانە بوو و دوای وەرگرتنی چارەسەر بەڵام نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات   رۆژنامەكانیش بەگرنگیەوە باسیان لەو پێكانە كردووە بەجۆرێك رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دەڵێت: لەدوای یاریەكە هازارد رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ ئەنجامدانی پشكیننی پزیشكی و ئەنجامەكانیش باش بوون   بەڵام رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی دەڵێت: پێكانەكەی هازارد بێ بەشی دەكات لەبەشداری كردن لەبەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لەلالیگا بەهەمان شێوە گومان هەیە لەوە بتوانێت لەیاری كلاسیكۆ لەبەرامبەر بەرشەلۆنە یاری بكات كە وا بریارە ئەو یاریە لەرۆژی 18ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە