کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لویس ئینریكی وەك راهێنەری ئیسپانیا پێشكەشی میدیاكاران كرا

.

12:24 PM - 28/11/2019

لویس ئینریكی ئەمرۆ وەك راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئیسپانیا  دیاریكرا و لەمیانی پێشكەشكردنیشی وەك راهێنەر بۆ جاری دووەم هێرشیی توندی كردە سەر مۆرینیۆی یاریدەدەرەی پێشووی   ئەمرۆ بە ئامادەبوونی هەریەك لە لویس رۆبیاییسی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و خۆسێ فرانچیسكۆ مۆلینای بەرێوبەری وەرزشی یەكێتیەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ نانساندنی لویس ئینریكی وەك راهێنەری ماتادۆر رێكخرا   لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا راهێنەرەكەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاسوودەیی خۆی دەربڕی بەوەی متمانەیان پێبەخشیوە جارێكی تر پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وەربگرێتەوە بەو پێیەی ئینریكی بەهۆی نەخۆش كەوتنی كچەكەی لە ماوەی رابردوو ئەو پۆستەی بۆ مۆرینۆی یاریدەدەری جێهێشتبوو لەبەرامبەردا مۆرینۆ لەو ماوەیەدا سەركردایەتی ئیسپانیای لەگەیشتن بۆ یۆرۆی 2020كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە