کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی وزەی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ دابەشكردنی نەوت دەكات

.

05:45 PM - 27/11/2019

 (كاروان گەزنەیی) ئەندامی لیژنەی وزە‌و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوت وەبگرێت، هەرێمی كوردستان پێویستی بە 258 ملیۆن لیتر نەوت هەیە‌و تاوەكو ئێستاش بەشی هەرە زۆری خێزانەكان نەوتی سپیان وەرنەگرتووە.
(كاروان گەزنەیی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، لیژنەی وزە‌و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوونی بۆ نەوتی سپی ماڵان كردوە‌و بەپێی ئەو بەدواداچوونەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردوویانە بۆیان دەركەوتووە، بۆ ئەوەی هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوت وەربگرێت، پێویستە ٢٥٨ ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابین بكرێت، لەوبڕەش حكومەتی عێراق ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بەڵام تائێستا نزیكەی ١٥ ملیۆن لیتری ناردووە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆ ئەوەی نەوتی سپی بۆ سەرجەم ناوچەكان دابین بكرێت، داوامان كردوە حكومەت پارەی پێویست بۆ كڕینی نەوتی سپی تەرخان بكات، ئەنجومەنی وەزیرانیش وەزارەتی دارایی ڕاسپاردوە كە پارەی پێویست بۆ كڕینی نەوت ئامادەبكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە