کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تێچووی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە رۆژانە 840 ملیۆن دینارە

.

05:33 PM - 27/11/2019

وەزیری شارەوانی‌و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشكرایكرد، رۆژانە 850 مەترسێجا ئاوی خواردنەوە بەهەدەر دەدرێت كە تێچووەكەی ساڵانە 124 ملیار دینارە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆبوەوە‌و تیایدا تەئكید لە دابینكردنی تەواوی ماف‌و شایستە داراییەكانی هەرێم كرایەوە‌و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو وەفدی دانوستانكار جارێكی تر سەردانی بەغدا بكاتەوە.
لەمیانی كۆبونەوەكەشدا وەزیری شارەوانی هەرێم، چەند روونكردنەوەیەكی لەبارەی پڕۆژەی پێوەری ئاوی ماڵان خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشدا كە رۆژانە 2 ملیۆن‌و 100 هەزار مەتر سێجا ئاوی شیرین بەرهەم دەهێنرێت، كە تێچووی گشتی رۆژانە لەسەر حكومەت 840 ملیۆن دینارە، لەوبڕەش رۆژانە 850 هەزار مەترسێجا ئاوی پاكی خواردنەوە بەفیڕۆدەدرێت كە تێچووەكەی رۆژانە 340 ملیۆن دینار‌و ساڵانەش 124 ملیار دینارە، لەگەڵ بەفیرۆچوونی 40 مێگاواتی كارەبای رۆژانە.
هاوكات ئەنجومەنی وەزیران پشتگیریی بۆ بەردەوامبوونی پڕۆژەی دانانی پێوەری ئاوی ماڵانی دووپاتكردەوە‌و داواشی لە هاوڵاتیان كرد سنوورێك بۆ بەفیڕۆدانی ئاو دابنێن، چونكە خەرجییەكی زۆر لە سەر حكومەت دەكەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە