کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام بردنەوەی لەچامپیۆنس لیگ تۆماركرد

.

01:38 PM - 27/11/2019

هەر لەگروپی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا    یانەكانی تۆتنهامی ئینگلیزی و ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی یارییەكی جەولەی پێنجەمیان ئەنجامدا   لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی ئۆڵۆمپیاكۆس بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و لەدەقیقەی 6 و لەرێگەی یوسف ئەلعەرەبی بوونە خاوەن گۆڵێك   لەدەقیقەی 19 رۆبین سیمیدۆ گۆڵی دووەمی بۆ تۆمار كردن   لەبەرامبەردا یاریزانی تۆتنهام هەوڵی گۆرینی ئەنجامەكەیان دەدا و لەدوا دەقیقەی گێمی یەكەم دیلی ئالی گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و ئەنجامی ئەو گێمەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك  بەسودی ئۆلۆمپیاكۆس بوو   یاریزانانی تۆتنهام لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەم باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەكە سەپاند و لەدەقیقەی 50 هاری كین گۆڵی یەكسانبونی تۆماركرد و هاوسەنگی بۆ یارییەكە گەراندەوە   یاریزانانی ئەو یانەیە بەسەرپەرشتی مۆرینهۆی راهێنەر كە یەكەم یارییەتی سەرپەرشتی تۆتنهام دەكات لەچامپیۆنس لیگ  درێژەیان بەئاستە بەرزەكەیاندا و سێرگی ئۆرییە گۆڵی پێشكەوتنی لەدەقیقەی 73 بۆ تۆمار كردن و لەدەقیقەی 77 هاری كین گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی لەو یارییە تۆماركرد  سەرئەنجام یارییەكەش بەچوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەبەرژوەندی یانەی تۆتنهام كۆتاییهات و بە 10 خاڵ لەپلەی دووەمی گروپی دووەم دێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە