کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید بەرامبەر پاریس سان جێرمان یەكسانبوو

.

01:34 PM - 27/11/2019

یارییەكانی جەولەیەكی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستیپێكرد كە جەولەی پێنجەمە و لەمیانی یارییەكی گروپی یەكەمدا  كە بەهێزترین و لوتكە بوو  یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسسپانی  لەیاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی  كرد   لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی ریاڵ مەدرید بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و لەدەقیقەی 17 و لەرێگەی كەریم بنزیمەوە بوونە خاوەن گۆڵێك   لەدوای ئەو گۆڵە یارییەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆیەوە بینی و چەند هەلێك بۆ یاریزانانی ئەو یانەیە هەڵكەوت بەتایبەت  كەریم بنزیمە چەند هەلێكی مسۆگەری تۆماركردنی گۆڵیان دەدا لەدەستدا   لەبەرامبەردا یانەی پاریس سان جێرمان هەوڵی هاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكەی دەدا كە یاریی چونی بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر لەریاڵ بردۆتەوە و گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتاییهات و یانە پاریسییەكە لەتۆماركردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوو   یاریزانانی ریاڵ مەدرید لەگێمی دووەم لەسەر هەوڵەكانیان بۆ تۆماركردنی گۆڵ بەردەوامبوون و لەبەرامبەردا یانەی پاریس سان جێرمان پشتیان بەهێرشی پێچەوانە بەستبوو   تا دەقیقەی 70 ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوەو لەدەقیقەی 79ش كەریم بنزیمە بەسەر گۆڵی دووەمی خۆی لەو یارییە تۆمار كرد    لەبەرامبەردا و لەهێرشێكی پێچەوانە كیلیان مباپێ دوای دوو دەقیقە جیاوازیەكەی بۆ پاریس سان جێرمان كەمكردەوە و گۆڵێكی تۆمار كرد   پابلۆ سارابیاش لەدەقیقەی 83 ئەنجامەكەی گۆری و گۆڵی یەكسانبوونی بۆ پاریس سان جێرمان تۆماركرد   لەدوا ساتەكاندا ئاستی یارییەكە گەیشتە لوتكەو هێرش لەدوای هێرشیان دەبرد   بەڵام هیچ گۆرانكارییەك رووی نەداو لەكۆتایدا یارییەكە بەیەكسانبوون و بەدوو گۆڵ بۆ هەرلایەك تەواو بوو  دوای ئەو ئەنجامەش هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدو پاریس سان جێرمان گەیشتنە قۆناغی 16

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە