کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنەودۆرتمۆند لەیاری لوتكەدا بەیەكدەگەن

.

09:07 PM - 26/11/2019


یاریگای كامپ نو لەهەرێمی كەتەلۆنیا دەبێتە شانۆی بەرێوە چونی یاری لوتكە و یەكلاكەرەوەی نێوان بەرشەلۆنەی ئیسپانی و بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كە ئەنجامی ئەم یاریە كاریگەری لەسەر چارەنوسی ئینتەرمیلان هەیە .
لەكۆمەڵەی شەشەم بەرشەلۆنە و دۆرتمۆند كاتێك لەم یاریەدا بەیەك دەگەن ئەوە باش دەزانن كە بردنەوە كلیلی یەكلایی كردنەوەی گەیشتنە بۆ قۆناغی 16 بەجۆرێك یانە كەتەلۆنیەكە بە8 خاڵ لوتكەی ریزبەندی گرتووە بەجیاوازی تەنها یەك خاڵ لەپێش ركابەرە ئەڵمانیەكەی  بۆ تۆمار كردنی بردنەوە و بەدەستهێنانی بلیتی قۆناغی داهاتوو پێویستە بەرشەلۆنە بەشێوازێكی جیاوازەوە دەربكەوێت لەوەی كە لەجەولەی پێشوو دەركەوت كە لەیاریگای خۆی بەبێ گۆڵ لەگەڵ سلاڤیاپراگ یەكسان بوو .
 بەهەمان شێوە دۆرتمۆندیش یاری جەولەی پێشوی بەرامبەر ئینتەرمیلان بەیەكسان بونی سپی كۆتایی پێ هێنا لەو یاریەی كە ماركۆ رۆیس لێدانێكی سزای لەدەستدا  لەم وەرزەدا بەرشەلۆنە بەو شێوەیە دەرنەكەوتووە كە لەساڵانی پێشوو پێی ناسرابوو هەرچەندە گرێبەستی لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەرەنسی ئیمزاكرد بەجۆرێك ئەو یانەیە بردنەوەكانی زۆر بەزەحمەت تۆمار دەكات وەك ئەوەی شەممەی رابردوو لەلالیگا لەبەرامبەر لیگانیس تۆماری كرد كاتێك لەگێمی یەكەم بەگۆڵێك لەدواوە بوو پێش ئەوەی لەگێمی دووەمدا 2 گۆڵ تۆمار بكات و بەجیاوازی گۆڵ لەپێش ریاڵ مەدریدی ركابەری لەپێشەنگیدا بمێنێتەوە  بەڵام یانە كەتەلۆنیەكە گەشبینە بەوەی تۆمارەكەی لەیاریگای كامپ نو لەئاستی ئەوروپا زۆر نایابە و لە34 یاریدا تامی شكستی نەكردووە  هەرچی دۆرتمۆندە بەهەمان شێوە روبەروی رەخنەی زۆر بۆتەوە لەبەرامبەر ئەنجامەكانی ئەم وەرزەی و لەبۆندس لیگا و دوای شكستەكەی گەورەكەی لەبەرامبەر بایرن میونشن هەینی رابردوو لەیاریگای خۆی بەزەحمەت لەگەڵ بادربۆرن یەكسان بوو و بۆ پلەی شەشەمی ریزبەندی دابەزی.
  لەیاریەكی تری كۆمەڵەی شەشەمدا یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لەیاریەكی چارەنوسسازدا دەبێتە میوانی یانەی سلاڤیا پراگی چیكی  ئینتەر پێش ئەم یاریە 4 خاڵی هەیە و پلەی سێیەمی گرتووە و 2 خاڵ لەپێش ركابەرە چیكیەكەیەتی  ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەر و یاریزانەكانی درك بەوە دەكەن كە ئەركیان لەم سەفەرەیان بۆ وڵاتی چیك ئاسان نابێت بەتایبەت كە لەیاری چونی نێوانیان لەجۆسێپی میاتزا بەزەحمەت و لەدەقیقەی زیادكراودا توانیان بەگۆڵێك لەگەڵ ئەو یانەیە یەكسان بن لەپێناو مانەوەی هیواكانی بۆ گەیشتنە قۆناغی16 ئینتەرمیلان پێویستە بردنەوە تۆمار بكات و لەئەگەری روبەروبونەوەی شكست ئەوا نیراتزۆری بەرەسمی كاروانەكەی لەم جەولەیە كۆتایی دێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە