کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەخۆشخانەی گشتی شاری رانیە نۆژەندەكرێتەوە

.

08:10 PM - 26/11/2019



 نەخۆشخانەی گشتی رانیە دادەخرێت بەهۆی نوێكردنەوەوە  لەدوو نەخۆشخانەی تری قەزای رانیە چارەسەری هاوڵاتیان دەكرێت.
لەكۆنفرانسێكی روژنامەوانیدا دكتۆر هیوا مەحمود بەرێوەبەری گشتی تەندروستی راپەرین رایگەیاند: بەهۆی نوێكردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی رانیە بۆ ماوەی پێنج مانگ دادەخرێت و بۆئەم مەبەستە نەخۆشخانەی منداڵانی رانیە بۆ بەشی فریاگوزاری و نەخۆشخانەی چوارقورنە بۆ چارەسەری هاوڵاتیان دیاری كراوە.
ئاماژەی بەوەدا پێویستە هاوڵاتیانی شاری رانیە لەو پێنج مانگەدا تەنیا سەردانی ئەو دوو نەخۆشخانەیە بكەن، چونكە لەرۆژانی داهاتوو دەست دەكرێت بە نوێكردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی رانیە و كاری تێدا دەكرێت.

c8VBDfIym_8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە