کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ بەغدا دەگەینە رێككەوتن

.

06:11 PM - 26/11/2019



(نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەفدی حكومەتی هەرێم لەسەر هەناردەكردنی نەوت لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی كردووە‌و هەفتەی داهاتووش لەسەر بودجە گفتوگۆ دەكرێت‌و ئومێدی ئەوەش هەیە بگەینە ئەنجام.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ شاری سلێمانی چووەسەر مەزاری سەرۆك مامجەلال‌و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا وتی، وەفدی هەرێم دووجار سەردانی بەغدای كردوە‌و بڕیارە هەفتەی داهاتووش جارێكی تر سەردانی بەغدا بكاتەوە، بۆ رێككەوتن لەسەر نەوت‌و بودجە، تاوەكو ئێستاش كۆبونەوەكان بەباشی بەڕێوەچوون‌و ئومێدی ئەوە هەیە بگەینە رێككەوتن.

7HI7bspuUYU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە