کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی عیراق ئامادەیە لقی خۆی لە سلێمانی بكاتەوە

.

06:09 PM - 26/11/2019



پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق رایدەگەیەنێت، ئامادەین لقی بانكی ناوەندی لە پارێزگای سلێمانی بكەینەوە، بەمەرجێك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داواكارییەكی ڕەسمیمان ئاراستە بكات.
نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق كە پێكدێن لە شیروان میرزا، ئەحمەدی حاجی ڕەشید‌و هۆشیار عەبدوڵا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردوە، ئەمڕۆ وەك لیژنەی دارایی میوانداری (علی عەلاق) پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراقمان كرد‌و لەبارەی چەند كێشە‌و گرفتێكی تایبەت بە سیاسەتی نەختینەیی گفتوگۆمان كرد. لەمیانی كۆبونەوەكەشدا، پرسیاری مەلەفی كردنەوەی لقی سلێمانی بانكی ناوەندی عیراقیمان كرد‌و داوای روونكردنەوەمان كرد كە دۆسێكە گەیشتووە بە كوێ.
لە وەڵامیشدا پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق وتی، ئەگەر نوسراوێكی فەرمیمان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پێبگات، ڕەزامەندی دەردەبڕین‌و دەست دەكەین بە كردنەوەی لقی بانكەكەمان لە پارێزگای سلێمانی.
ئەو پەرلەمانتارانە داواشیان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كردووە، بۆ ئەو مەبەستە بە زووترین كات داواكاریەك ئاراستەی بانكی ناوەندی عیراق بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە