کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گواردیۆلا دوركەوتنەوەی سێرجیۆئەگوێرۆی راگەیاند

.

11:50 AM - 26/11/2019

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی دوركەوتنەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەكەی بۆ چەند هەفتەیەك راگەیاند  ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە لەیاری یانەكەی لەبەرامبەر چیڵسی لەرۆژی شەممەی رابردوو كە یانەكەی بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی تۆمار كرد توشی پێكان بوو   لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پێش یاریەكەیەیان لەبەرامبەر شاختار لەجەولەی پێنجەمی چامپیۆنس لیگ گواردیۆلا دوپاتیكردەوە: ئەگوێرۆ بۆ چەند یاریەكی داهاتوی یانەكە دوردەكەوێتەوە بەهۆی ئەو پێكانەی لەقاچیدا توشی بوو   بەوەش بەشداری نەكردنی ئەو هێرشبەرە لەیاری دێربی لەبەرامبەر مانچستەریونایتد لەرۆژی 7ی مانگی داهاتوو یەكلایی كرایەوە   راهێنەرە ئیسپانیەكە ئاماژەی بەوەكرد لەگەڵ دوركەوتنەوەی ئەگوێرۆ پشت بەتواناكانی گابرییل خیسۆسی هێرشبەری بەرازیلی دەبەستێت تالەپاڵ رەحیم سترلینگ سەركردایەتی هیڵی پێشەوە بكەن  مانچستەرسیتی لەكۆمەڵەی سێیەم یاری دەكات و بە10 لوتكەی ریزبەندی گرتووە بەڵام تائێستا گەیشتنی بۆ قۆناغی 16 یەكلایی نەكردۆتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە