کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ركابەرییەكانی جامی كەنداو دەستپێدەكات

.

11:47 AM - 26/11/2019

ئەمرۆ  لەوڵاتی قەتەر ركابەرییەكانی 24مین جامی وڵاتانی كەنداو دەستپێبكات   لەپاڵەوانێتی ئەمجارە هەشت هەڵبژاردە بەشدارن، هەڵبژاردە بەشدارەكانیش بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون، گروپی یەكەم قەتەڕ و عیراق و ئیمارات و یەمەنی لەخۆگرتووە  هەریەكە لەهەڵبژاردەكانی سعودیەو عومان و كوێت و بەحرەین گروپی دووەمیان پێكهێناوە  واش بریارە ئەم شەو سەعات 7 و 30 دەقیقە بەكاتی هەرێمی كوردستان لەیاریگای نێودەڵەوتی خەلیفە لەیەكەم یاریی پاڵەوانێـییەكەدا هەردوو هەڵبژاردەی قەتەڕی میواندار و عیراق بەیەكبگەن   لەلایەكی ترەوە هەڵبژاردەكانی ئیمارات و یەمەن روبەروی یەك دەبنەوە  سەبارەت بە پاڵەوانێتیەكە جاسم ئالش كیلی جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كەنداو رایگەیاندووە: سەرجەم هەڵبژاردەكان گەیشتونەتە قەتەڕ و ئامادەكارییەكی زۆر بۆ پاڵەوانێـییەكە كراوەو هیچ كێشەیەك نییە  جێگەی باسە قەتەڕ تائێستا بۆ جاری چوارەمە میوانداری جامی كەنداو دەكات لەدوای ساڵانی 1976 و 1992 و 2004، هەروەها سێ جاریش نازناوەكەی بردۆتەوە  هەڵبژاردەی كوێت-یش تاكە هەڵبژاردەیە خاوەنی زۆرترین نازناوەكە كە 10 جار بۆتە پاڵەوان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە