کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەیمار هەوڵی بەشداریكردن دەدات لەیاری ریاڵ مەدرید

.

12:34 PM - 25/11/2019

نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان  مەشق و راهێنانەكانی چڕكردۆتەوە و هەوڵدەدات لەیارییە گرنگ و بەهێزەكەی یانەكەی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی بەشدار بێت   بریارە لەمیانی یارییەكی جەولەی پێنجەمی چامپیۆنس لیگ پاریس سان جێرمان لەیاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ  ببێتە میوانی یانەی ریاڵ مەدرید   سەرەرای دووركەوتنەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر لەیاریگاكان بەهۆی پێكانەوە ...  بەڵام نەیمار ئامادەكاری و مەشق و راهێنانەكانی چڕكردۆتەوە تا بتوانێت لەو یارییە گرنگە بەشدار بێت   لەمبارەیەوە راپۆرتە هەواڵییەكانی فەرەنسا ئاشكرایانكردووە : نەیمار ئامادەیە و هیچ كاریگەرییەكی پێكانەكەی لەسەر نەماوە و دەتوانێت بەرامبەر ریاڵ مەدرید یاری بكات   بەڵام تۆماس تۆشێل-ی راهێنەر پێیوایە ئەو یاریزانە لەرووی توانای جەستەییەوە ئامادە نییە و بۆیە چاودێران پێیانوایە تا بەتەواوی ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە دۆخ و ئاست بەرزی بەر لەپێكانەكەی وەك یاریزانی یەدەك لەیارییەكاندا بەشداری پێ دەكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە