کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیلال بووەپاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا

.

12:34 PM - 25/11/2019

یانەی هیلالی سعودی بوە پاڵەوانی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا ئەمەش دوای ئەوەی لە یاری گەڕانەوەی كۆتاییدا رووبەڕووی یانەی ئۆراوا رێد دیامۆن دزی ژاپۆنی بووەوە   یاریەكە لە یاریگای سایتامای تایبەت بەیانە ژاپۆنیەكە بەڕێوە چوو   لەگەڵ فیكەی دەست پێكی ناوبژیوان یاریزانانی هەردوو یانە بە هێرش بردن دەستیان بە یاری كرد   بە تایبەت یاریزانانی یانەی ئۆراوا چونكە لە یاری چوندا بە گۆڵێكی بێوەڵام دووچاری دۆڕاندن هاتبوون   بەڵام لەو گێمەدا هیچ لایەك لە تۆمار كردنی گۆڵ سەركەوتونەبون   لە گێمی دووەمدا یاریزانانی هیلال باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی  74 سالم دۆسەری گۆڵی یەكەمی بۆ تۆمار كردن   لەدوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی میواندار هێرشەكانیان چڕ كردووە لە پێناو تۆمار كردنی گۆڵ و ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە   بە ڵام لە دەقیقەی 3 كاتی زیادكراوی گێمی دووەمدا و لە ئەنجامێكی هێرشێكی هەڵگەڕاوەدا بافتیمبی گۆمێز گۆڵی دووەمی بۆ یانەی هیلال تۆمار كرد   بەم بردنەوەیەش یانی هیلال توانی بۆجاری سێیەم لەمێژووی خۆیدا نازناوەكە بەدەست بهێنێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە