کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاشكراكردنی یەكەم توێژینەوەی زانستی لەسەر خولی نایاب

.

12:32 PM - 25/11/2019

لەهۆڵی ئەمنەسورەكەی شاری سلێمانی توێژینەوەیەكی زانستی لەسەر خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان ئاشكراكرد كە كەناڵی گەلی كوردستان سپۆنسەری بڵاوكردنەوەی توێژینەكەوە بوو   ئەمەش بەئامادەبوونی حاجی كوردستان سێوكانی راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق بۆ كاروباری وەرزشی و زانا قادر ئەندامی كۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆڵۆمپی و هادی كەریم جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و وەرزشكاران و رۆژنامەنوسانی وەرزشی   كە توێژینەوەكە لەلایەن دوو مامۆستای زانكۆی سلێمانی د.نازم شێخ جەبارو د.یاسین مەناف ئەنجامدرا بوو   لەو توێژینەوەیەدا باسیان لەلاوازی پلانی یاریی لەخولی نایابی تۆپی پێی كوردستان كردبوو    توانیویانە بگەنە دەرئەنجامێك و چەند پێشنیازێكیشیان بۆ باشتر بەرێوەچوونی خولەكە خستەروو   بەرنامەی ستادیۆمی ئەم هەفتەیەش تایبەتە بەپرێس كۆنفرانسی ئاشكراكردنی ئەو توێژینەوە زانستیە كە سەعات 9 و 5 دەقیقەی شەوی دووشەممە پێشكەش دەكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە