کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەی خاتوو ئەگنێتا شێخ موس لەوڵاتی سوید بەڕێوەچوو

.

12:18 PM - 25/11/2019

پرسە و رێوڕەسمی ماتەمینی كۆچی دوایی ئەگنێتا شێخ موس هاوسەری عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لەڕەوەندی كوردی و نوێنەری زۆرینەی حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و ئۆرگانەكانی یەكێتیی لەوڵاتی سوید بەڕێوەچوو.
لەرێوڕەسمەكەدا ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و ئەندامێكی پەرلەمانی سوید و فیدراسوێنی كۆمەڵە كوردستانیەكان وتەیان خوێندەوە و باسی رۆڵی كاریگەری خاتوو ئەگنێتایان كرد كە سەرباری ئەوەی هاوسەرێكی بەئەمەكی یەكێك لەسەركردە ناودارەكانی كوردبوو، لەهەمانكاتدا وەكو یەكەمین كچی سویدی لەڕۆژە سەختەكانی خەباتدا بە بەرگی كوردیەوە هاوشانی كاك عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی بەشداری خەباتی شاخی كردووە و ئەوەیان بەسەروەریەكی مێژوویەكی كاریگەر وەسفكرد لە خەباتی ڕزگاری خوازی گەلی كورددا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە